خۆشت نەوێم باشترە
بۆئەوەی..
خۆشت بووێم،
هەرچی بڵێیت، دەیكەم!
شێوەی خۆم دەگۆڕم،
خۆم دەكەمە ئەو شێوەیەی،
تۆ، دەتەوێت!
ئاكاری خۆم دەگۆڕم!
دەبمە ئەو كەسەی،
تۆ ، دەتەوێت!
تەنانەت..
دەنگیشم دەگۆڕم!
هەر ئەو قسانە دەكەم
تۆ، حەزت لێیە!
ئەسڵەن..
ناویشم دەگۆڕم!
هەرناوێك تۆ پێت خۆشە
با ئەو ناوەبێت !
ئێستا، ئاوا خۆشت دەوێم؟!
نا، بوەستە،
تكایە با خۆشت نەوێم!
چوون ئەوەندە گۆڕاوم، بەزەیم بە خۆمدا دێتەوە!
" شیل سیلڤەر"
ما را در سایت hot page دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 35